هاوڵاتییەکی هەرێم دوای کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئازادکراوە

دوێنێ هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەڵەبجە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ناحیەی بیارە دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری ناحییەکەش دەڵێت، هەر دوێنێ بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی سنور گەنجەکە ئازادکراوە.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەپێی ئەو زانیاریانەی لە پاسەوانی سنورەوە وەرمانگرتووە، دەرکەوتووە، گەنجەکە سنوری ئێرانی بەزاندووە و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراوە، بەڵام دوای هەماهەنگی و بەدواداچوون گەنجەکە ئازادکراوە”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، هەموو جارێک ئەندامەکانی سوپای پاسداران نایەنە سنوری ناحیەی بیارە و هەندێکجار دێن، دیارە ئەوکاتەی ئەوان لە سنورەکەدا بوون، ئەو گەنجە سنوری تێپەڕاندووە.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن سوپای پاسداران ڕێگری لە هاوڵاتییانی هەرێم دەکەن سنورەکە تێپەڕێنن، ئاواش ئاسایش و پاسەوانی سنور ڕێگە نادەن هەڵگری ناسنامەی ئێرانی سنوری هەرێم تێپەڕێنێت.

لە ناحیەی بیارە سنورەکانی هەرێم و ئێران تەنها بەیەک جۆگە ئاو جیاکراونەتەوە و بەهۆی بوونی باخێکی زۆر لە سنورەکە، زۆرجار هاوڵاتیانی هەردوولا سنورەکە تێدەپەڕێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەن سبەینێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share