میلان بۆندی ئیبراهیمۆڤیچ و دوو یاریزانی گەورەی دیکە نوێدەکاتەوە

 

ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دووپاتیدەکاتەوە، ئامانجیان نوێکردنەوەی بۆندی سێ یاریزانی گەورە و چنینەوەی نازناوە ئەوروپییەکانە.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بە چوار بردنەوە 12 خاڵی کۆکردووەتەوە، لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆیان گرتووە و ئاستێکی ناوازەیان پێشکەشکردووە، بەتایبەت لە دێربی میلانۆ کە توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوە بەدەستبهێنن.

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ڕۆسۆنێری لە بارەی یانە مێژووییەکە و ئەنجامەکانی ئەم وەرزە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆرێری دێلا سێرا ئەنجامدەدات و دەڵێت، ” لە دەستپێکی وەرز ڕازین، بەڵام چەندین یاری و پاڵەوانیەتی قورسمان لەبەردەمدایە، تەنها بیر لە یاری داهاتوو دەکەینەوە و هەموو سەرنجێکمان لە ململانێکانی خولی ئەوروپییە”.

لەبارەی کۆتاییهاتنی بۆندی زڵاتان و ئەو ئاستە ناوازەیەی پێشکەشیدەکات، پیۆلی دەڵێت، ” کاتێک ئیدارەی یانەی زڵاتان و سیمۆن کایەری گڕی، ڕێز و پێزانین و بگرە متمانەشمان بەخۆمان زیادیکرد، ئێستا ئێمە گروپێکی یەکگرتووین، دڵنیان لە داهاتوودا ڕوبەڕوی ئاستەنگی دەبینەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” بوونی یاریزانێکی گەورەی وەک زڵاتان زۆر گرنگە، دەمانەوێت ئەوپەڕی سوود لە تواناکانی وەربگرین، پێموابێت پاولۆ ماڵدینی و ئیڤان گازیدێس و ماسارای بەڕێوبەرانی میلان سەرقاڵی نوێکردنەوەی بۆندەکانن، دونارۆما و کالهانگلو و زڵاتان بۆ ئێمە زۆر گرنگن، لە ئێستادا کۆبوونەوەکان دەستیانپێکردووە و بابەتەکە بەم زووانە یەکلاییدەکرێتەوە”.

لەکۆتاییشدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەردوو خولی ناوخۆی ئیتاڵیا و خولی ئەوروپی بۆ میلان گرنگی تایبەتیان هەیە و ناکرێت لە نێوان ئەو دوو خولەدا تەنها سەرنج لە یەکێکیان بدرێت.

بابەتی پێشتر

(17) ساڵە ڕووینەداوە.. کلاسیکۆ لاوازەکەی 2003 دووبارە دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

کانتی لە چێڵسی دەڕوات؟ یاریزانەکە خۆی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share