لە نێوان کریستیانۆ و مان سیتی چی ڕوودەدات؟ یوڤی ئامادەیە..

سەرجەم میدیا و هاندەرانی خولی ئیتاڵیا لە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالیدان.

سەرباری ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕانەوەی بۆ مەدرید ڕەتکردەوە، پاشان پاڤێل نێدڤیدی جێگری سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس بەردەوامبوونی لە یوڤانتۆس دووپاتکردەوە، بەڵام میدیاکان جارێکی دیکە بابەتەکەیان بە ئاراستەیەکی دیکە زیندووکردەوە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس بڵاویکردووەتەوە، خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی لەسەرهێڵە، دەیەوێت ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەڕێگەی سیتیزنەوە بگەڕێنێتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی سیتی لەهەوڵەکانیان بۆ هاری کەین بەردەوامن و وەک بژاردەی یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ ئەو بابەتەدا کردووە، بەڵام بەدووری نازانن لە کۆتا ساتی میرکاتۆ و لەئەگەری شکستی ئەو بۆندەدا، بڕی 25 ملیۆن یورۆ بۆ کریستیانۆ پیشکەشی یوڤی بکەن.

یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکان کە ئاماژەی بۆکراوە، ئاڵوگۆڕی نێوان کریستیانۆ و گابریێل جیزوسی هێرشبەری بەرازیلییە.

بابەتی پێشتر

بۆچی گواستنەوەی هالاند بۆ چێڵسی شکستیهێنا ؟

بابەتی دواتر

نوێنەری لیڤاندۆڤیسکی لە شاری پاریسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share