ئەلیمانی لەبارەی مێسی-یەوە ڕاستییەکی ئاشکراکرد

ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەی بەرشلۆنە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پەیوەندییان بە لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینەوە نەکردووە.

بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕایۆ ڤایکانۆ، ڕۆژنامەنووسان چەندین پرسیاری گرنگییان سەبارەت بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ یانەی بەرشلۆنە لە ماتیۆ ئەلیمانیی بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانە کەتەلۆنییەکە کرد.

ئەلیمانی لە وەڵامدا وتی، “مێسی حەزدەکات بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و چەند ڕۆژێکە بە سەردان لێرەیە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکمان پێوە نەکردووە.”

بەڕێوەبەرەکە لە وەڵامەکانیدا دانی پێدا نا، کە یاریزانەکە چاوی بە هەندێک لە یاریزانانی بارسا کەوتووە و دانیشتنی خێزانییان ئەنجامداوە، بەڵام یانەکە لە بارودۆخێکی گونجاودا نییە بۆ دەستپێکردنی دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی.

بابەتی پێشتر

فێردیناند بۆ مان سیتی: بە ڕیاڵ مەدرید هەڵمەخەڵەتێن

بابەتی دواتر

ناوی "پێلێ" خرایە فەرهەنگی زمانی پۆرتوگالییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد. یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی،…
Total
0
Share