لە خاکی عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر ناوچەی شانشینی سعودییە

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی ئاشکرایکردووە کە ئەو هێرشەی لە مانگی ڕابردوو کراوەتە سەر ناوچەی شانشینی سعودییە لە خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاسۆشەیتید پرێس، بەرپرسێکی حەشدی شەعبی هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاشکرایکردووە لە خاکی عێراقەوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ڕەوانەی ئاسمانی سعودییە کراون و هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، ڕۆژی 23 ی کانوونی دووەم، چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە خاکی عێراقەوە ڕەوانەی ئاسمانی سعودییە کراون و هێرشەکەیان بۆ ناوچەی شانشینی سعودی پێ ئەنجامدراوە.

لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەدا بۆسەر ناوچەی شانشینی سعودی، گومانەکان وابوون کە لە خاکی یەمەنەوە لە ڕێگەی حوسییەکانەوە هێرشەکە ئەنجامدرابێت، چونکە پێشتریش هێرشی هاوشێوەیان ئەنجامداوە.

لەگەڵ هەر هێرشێک بۆسەر ناوەندە هەستییارەکانی سعودییە دەستی تۆمەت بۆ ئێران درێژدەکرێت کە بە ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی چەکدارەکانی نزیک لە خۆی لە یەمەن و عێراقەوە هێرشەکان ئەنجام دەدات، پیشتریش حوسییەکانی یەمەن بە موشەک هێرشان کردبووە سەر کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سعودییە، “ئارامکۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم…
Total
0
Share