دارا سێکانیانی: عێراق کێشەی مووچەی بۆ دروستنابێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق کێشەی لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ دروستنابێت و ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە عێراق دابەشکردنی مووچە لە رێگای هەژماری بانکییەوەیە، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی کێشەی کەمی سیولە و دروستبوونی گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە دەدەن دوورن لە راستییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە مووچەی هەرێمیش تەنها پەیوەندی بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادەوە هەیە، هەرێم پابەندبێت بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی شەش رەوانەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: 150 ئەندامی زیندیکراوی داعـ.ـشمـ.ـان لە حەسەکەوە بۆ عێراق گواستەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە پڕۆسەیەکدا، لە کۆی حەوت هەزار زیندانیکراوی داعش، 150 زیندانیکراو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی…
زیاتر ببینە

پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان گیریخواردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان…
Total
0
Share