(وێنە و ڤیدیۆ) بێکهام خۆی وێنەی مێسی لەسەر دیوارەکانی مەیامی دەکێشێت

تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەیڤید بێکهام بڵاوبووەتەوە، تێیدا لەگەڵ وێنەکێشێکدا وێنەی لیۆ مێسی لەسەر یەکێک لە بیناکانی شاری مەیامی دەکێشن.

تۆمارەکە لەلایەن ڤیکتۆریا بێکهامی هاوسەری دەیڤید بێکهامەوە بڵاوکراوەتەوە، وەک دەردەکەوێت ئەفسانەکەی ئینگلتەرا و سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامی لەسەر کرێنێک بەرزبووەتەوە و سەرقاڵی وێنەکێشانی مێسی-یە لەسەر یەکێک لە بینا بازرگانییەکانی شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا.

ڤیکتۆریا دەڵێت، “وێنەیەکی گەورەیە، ئایا هیچ شتێک هەیە بە بێکهام نەکرێت؟ وێنەی مێسی دەکێشێت، سەرسامم پێی.”

بڕیارە سێشەممە لیۆ مێسی لە دورگەی کاریبی کۆتایی بە پشووەکانی هاوینە بهێنێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بە هاندەران ڕاستەوخۆ لەگەڵ خێزانەکەیدا دەگاتە شاری مەیامی.

بابەتی پێشتر

دیبالا وەڵامی چێڵسی دایەوە: ڕۆما بەجێناهێڵم

بابەتی دواتر

ئێنریکی (43) دەکات بە (20) و هێشتا بۆمبی دیکە بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share