ڕیزبەندی پێڵاوی ئاڵتونی ئەوروپا.. لیڤاندۆڤیسکی یەکەمە و مێسی لە ململانێکاندا نییە

لیڤاندۆڤیسکی تاوەکو ئێستا گۆڵکاری خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپایە و کریستیانۆ لە پلەی سێیەمدایە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپای گرتووە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پلەی سێیەمدایە.

بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ لە 14 هەفتەی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا، لیڤاندۆڤیسکی لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی سەرجەم خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپای گرتووە، ماکسیم سکاڤیشی هێرشبەری یانەی باتی بۆریسۆڤ سوپرایزی لیستەکە بووە و بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ لە پلەی دووەمدا هاتووە.

کریستیانۆی پۆرتوگالی ئەفسانەی یوڤانتۆس بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ توانیویەتی 28 خاڵ لە پلەی سێیەمدا کۆبکاتەوە.

ئەوەی سەیرە، لیۆ مێسی ئەفسانەی بارسا لەم وەرزەدا بەهۆی کەمی ڕێژەی گۆڵەکانیەوە نەیتوانیوە لە خشتەی گۆڵکارانی ئەوروپا کێبڕکێ بکات، بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ 14 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 108دا ناوی هاتووە.

محەمەد سەڵاحی میسڕی یەکێکە لە گۆڵکارەکان و لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکە لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی هەموو خولەکانی ئەوروپا پلەی حەوتەمی گرتووە.

هەروەها یاریزانان، کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان)، ڕۆمێلۆ لوکاکۆ (ئینتەرمیلان)، هیۆنگ مین سۆن (تۆتنهام) لە پلەی نۆیەم بۆ 11 بەهەمان ژمارە گۆڵەوە یەکسانبوون و تاوەکو ئێستا (24) خاڵیان بەدەستهێناوە.

  • ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن) 19 گۆڵ – 38 خاڵ
  • ماکسیم سکاڤیش (باتی بۆریسۆڤ) 19 گۆڵ – 28.5 خاڵ
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس) 14 گۆڵ – 28 خاڵ
  • کاسپەر یۆنکەر (بۆدۆ گلیمت) 27 گۆڵ – 27 خاڵ
  • کریستۆفەر نایمان (ئای ئێف کەی نۆکۆپینگ) 18 گۆڵ – 27 خاڵ
  • ڕاونۆ ساپینێن (فلۆرا تالین) 26 گۆڵ – 26 خاڵ
  • محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 13 گۆڵ – 26 خاڵ
  • ئامال پیلیگرینۆ (کریستیانسود) 25 گۆڵ – 25 خاڵ
  • کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان) 12 گۆڵ – 24 خاڵ
  • ڕۆ مێلۆ لوکاکۆ (ئینتەرمیلان) 12 گۆڵ – 24 خاڵ

(تێبینی: خولە گەورەکانی ئەوروپا بۆ هەر گۆڵێک دوو خاڵ ئەژماردەکرێت، بۆ خولەکانی پۆلبەندی شەشەم تاوەکو 22 بۆ هەر گۆڵێک 1.5 خاڵ، خولەکانی خوارتریش گۆڵێک یەکسانە بە خاڵێک).

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن: کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لە کەنداو دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

داگیركردنی عێراق یان یارمەتیدانی؟ چین ملیاران دۆلار دەدات بە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share