لایپزیک ڕاهێنەرە ئەمریکییەکەی دوورخستەوە

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە، یانەی لایپزیکی ئەڵمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، جیسی مارش-ی ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بەهۆی دابەزینی ئاست و ئەنجامەکانەوە، ئیدارەی یانەی لایپزیک بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی جیسی مارش، ڕاهێنەری ئەمریکی، کە ماوەی پێنج مانگە لە پۆستی ڕاهێنەری یانەکەدا کاردەکات.

لەجێگەی مارش، ئاخیم بیرلۆزەر-ی یاریدادەری ڕاهێنەر بەشێوەیەکی کاتی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانە ناودارەکەی ئەڵمانیای پێسپێردرا، لە یەکەم تاقیکردنەوەشدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی دەستبەکاردەبێت.

یانە ئەڵمانییەکە لەو بارەیەوە ئاشکرایکردووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕاهێنەری نوێ ئاشکرادەکات.

ئۆلیڤەر مینتزلاڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لایپزیک بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “بۆ ئێمە ئاسان نەبوو لە جیسی مارش جیاببینەوە، لەبەرئەوەی مارش وەک مرۆڤێک، وەک ڕاهێنەرێکی بەئەزموون زۆر ڕێزدارە”.

لایپزیک کە دووەمی ڕیزبەندیی خولی ئەڵمانیایە بۆ وەرزی ڕابردوو، لەم وەرزەدا کەوتووەتە پلەی 11ی ڕیزبەندییەکەوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکانیشەوە ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کردووە.

بابەتی پێشتر

مانگی هەنگوینی چاڤی و بەرشلۆنە کۆتاییهات؟

بابەتی دواتر

مۆدریچ: هێشتا زووە باسی ناسناوی لالیگا بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share