(ڤیدیۆ) نمایشی “ڤینی” و هاتریکی بنزیمه‌ لوتکه‌ی لالیگای به‌خشییه‌ ڕیاڵ مه‌درید

دوای 18 مانگ دابڕان، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی شاهانه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی سێلتا ڤیگۆی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ڕیاڵ له‌ خوله‌که‌کانی 24، 46، 55، 72، 88 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ (هاتریک)، ڤینیسیۆز جونیۆر، ئیدواردۆ کاماڤینگاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی سێلڤا ڤیگۆ له‌ خوله‌که‌کانی چوار و 31 له‌لایه‌ن سانتی مینا، فرانکۆ چیرڤی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌دا، ڤینیسیۆز جونیۆری به‌رازیلی باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، ئیدواردۆ کاماڤینگای فه‌ره‌نسیش له‌ یه‌که‌م به‌شداریکردنیدا گۆڵی تۆمارکرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ و جیاوازیی گۆڵ لوتکه‌ی لالیگای گرته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به‌ ته‌نها خاڵێکه‌وه‌ له‌ پله‌ی 18دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

خەلەكان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مه‌درید 5-2 سێلتا ڤیگۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2020 بۆ کیمیچ کۆتاییهات

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری خێرای بۆ ئه‌نجامدرا و ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ دوورده‌که‌وێته‌وه‌. له‌…
Total
3
Share