ئەمریکا ڕەگەزی سێهەم بۆ هەڵگری پاسپۆرتی وڵات زیاد دەکات

ئیدارەی ئەمریکا سەرقاڵی خوێندنەوە و چۆنیەتی زیادکردنی ڕەگەزی سێیەمە بۆ هەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە، واتە لە دوای زیادکردنەکەوە، جگە لە نێر و مێ ڕەگەزێکی دیکەش دەبێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، “کاتی زۆری دەوێت تا ڕەگەزێکی دیکە لە تەنیشت نێر و مێ لەسەر پاسپۆرتەکان جێگەی دەکرێتەوە”.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەو هەنگاوە، هەموو کەسێک ئازاد دەبێت، کە ڕەگەزی خۆی لەسەر پاسپۆرتەکەی دیاریبکات.

پێش زیادکردنی ڕەگەز لەسەر پاسپۆرتەکان، بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی کەسێک دەبوو بگەڕێنەوە بۆ کارتی نیشتمانی یان بەڵگەی پزیشکی.

لە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵەکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەشێک لە وێبسایتەکەی بۆ ئەم پرسە داناوە و بە وتەی ئەنتۆنی بلینکن، ئەو هەوڵە بۆ ڕێزگرتنە لە ڕەگەزی هەر کەسێک کە بەو شێوەیە دروست بووە.

لە ئێستادا بەشێک لە وڵاتان ڕێگە بە هەڵگری بەڵگەنامەکان دەدەن، ڕەگەزی خۆیان لە دەرەوەی پیاو یان ژن دیاری بکەن و بنوسن.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

بابەتی دواتر

دوای بڕانی کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبا پەسەندکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share