تیروپشکی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی عیراق کەوتە کۆمەڵەی یەکەمەوە.
12 هەڵبژاردە سەرکەوتووەكە دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵەدا، کە هەر کۆمەڵەیەک لە شەش هەڵبژاردە پێکهاتووە.
کۆمەڵەی یەکەم پێکهاتووە لە هەڵبژاردەکانی، ئێران، کۆریای باشوور، ئیمارات، عیراق، سوریا لوبنان.
کۆمەڵەی دووەم پێکدێت لە هەڵبژاردەکانی، ژاپۆن، ئوسترالیا، سعودیە، چین، عومان، ڤێتنام.
بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ئاسیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، یەکەم و دووەمی هەردوو گروپەکە بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر سەردەکەون، سێیەمەکانیش پاشکۆکانی ئاسیا و جیهان ئەنجامدەدەن بۆ مسۆگەرکردنی کورسییەکی دیکە.
تەواوی ڕوبەڕوبوونەوەکانیش لە 10 گەڕ پێکدێت، لە 2 و 7ی ئەیلولی 2021 دەستپێدەکات و لە 24 و 29ی ئازاری 2022 کۆتاییدێت.