هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەدات

هاتوچۆی سلێمانی تا یەك مانگی دیكە مۆڵەت بە سەرجەم پێشانگا و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەدات خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بگونجێنن، بەپێچەوانەوە كار بەمامەڵەكانیان ناكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “بڕیاری كاركردن بە سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە 2021/6/1 درێژكراوەتەوە بۆ 2021/8/1 لەپێناو خۆگونجاندنی پێشانگا و كۆمپانیاكان لەگەڵ بڕیارەكەدا”.

باس لەوەشكراوە، “پێویستە تا ڕۆژی 1/8/2021 سەرجەم پێشانگا و كۆمپانیاكان خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بگونجێنن، بەپێچەوانەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ مامەڵەكانیان كاری پێناكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەن و دەشڵێت، “بڕیارەكەی دادگای…
Total
0
Share