بەردێك لە ئاسمانەوە كۆتایی بە ژیانی منداڵێك دەهێنێت

گەڕەكی بەرید لە بەشی چەپی موسڵ

كەوتنەخوارەوەی بەردێك لە باڵەخانەیەكی بازرگانی تازە دروستكراو لە موسڵ گیانلەدەستدانی منداڵێكی لێدەكەوێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارەكەوە ڕایگەیاند، باڵەخانەكە تازە لە دروستكردندایە و دەكەوێتە گەڕەكی بەرید لە بەشی چەپی موسڵ.

ئەوەشی وت، “پۆلیس سەرجەم كرێكارانی شوێنی كارەكەی دەستگیركردووە، داواشی لە خاوەن باڵەخانەكە كردووە سەردانی بنكەی پۆلیس بكات بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە”.

ڕێوشوێنەكانی پارێزگاری تایبەت بە باڵەخانەكان لە شوێنەكەدا دەستەبەر نەكراوە، لەوانەش دانانی بەبەرست بۆ ڕێگری لە كەسانی مەدەنی تا لە شوێنی دروستكردنەكە نزیك نەبنەوە یاخود بە نزیكیدا تێپەڕنەبن، ئەمەش وەك سەرچاوەكی ڕووداوەكە لێكدراوەتەوە.

س: میدیا عێراقییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێکی وەزارەتی نەوتی کوەیت لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە سەردانی عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتەکەیان سەردانی عێراق دەکات بەمەبەستی رێککەوتن لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە. بەپێی لێدوانی…
Total
0
Share