عێراق لە ئازاری ساڵی داهاتوو یەكەم بەشە ڤاكسین وەردەگرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی لە عێراق ئاشكرایكرد، لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا یەكەم بەشە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق.

ڕیاز حلەیفی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “یەكەم بەشە ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای فایزەر لە مانگی ئازاری داهاتوو دەگاتە عێراق”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، سەرەتا عێراق 600 هەزار دۆز “جورعە” وەردەگرێت بۆ ئەوەی بۆ 300 هەزار كەس بەكاربهێندرێت بە دووجار.

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، كۆمپانیای فایزەر 9 ملیۆن دۆز ڤاكسینی خستووەتە بەردەست عێراق بۆ كڕینی كە نرخی هەر دۆزێك 12 دۆلار دەبێت.

عێراق بەشدارە لە ڕێكخراوی كۆڤاكس بۆ ئەوەی بە ڕێژەی 20%ی دانیشتووانی ڤاكسینی دەستكەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكوەزیرانی عێراق لە هەوڵدایە پارەی ئەو بڕە دابین بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share