لەبارەی ناردنی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەش زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە و لە بەغداد دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش.

وتیشی، “كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد ئەرێنی بوون، مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت، وردبینی لە لیستەكان دەكرێت و دواتر مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا کۆنفرانسی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ڕێکدەخەن

بەرپرسی بەرنامەکانی پەرەپێدانی عێراق سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا،…
Total
0
Share