بایدن لە مانگی ئەیلول-دا لە كۆكردنەوەی پارەدا لە ترەمپ-ی بردووەتەوە

كامپینەكەی بایدن توانیویەتی لە مانگی ئەیول-دا 383 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە، ئەوەش پاش مێزگردەكەی دێت كە لەگەڵ ترەمپ-دا، لە بەرامبەردا كامپینی ڕكابەرەكەی كە سەرۆكی ئێستای ئەمریكایە 248 ملیۆنی بۆ ئەو مانگە كۆكردووەتەوە.

 

هەر لە كۆكردنەوەی ئەو پارانەی كە بەخشراون بە كامپینەكەی لە ترەمپی نەبردووەتەوە، بەڵكو لە ڕاپرسییەكانی ئەم دواییانەی لەنێو هاوڵاتییانی ئەمریكی ئەنجامدراوە بایدن توانیویەتی لە دۆناڵد ترەمپ بباتەوە.

جین دیلۆن، بەڕێوبەری كامپینەكەی بایدن ڕۆژی چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم، ئەوەی ئاشكراكرد، ئەو بڕە پارەیەی لە مانگی ئەیلول بۆ كامپینەكەی بایدن كۆكراوەتەوە ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە كە 383 ملیۆن دۆلارە و 203 ملیۆنی ئەو پارانەن لەڕێی ئێنتەرنێتەوە بەخشراون پێی.

تا ئێستا لە كۆی ئەو پارانەی كۆكراونەتەوە بۆ بەڕێوبردنی كامپینەكەی بایدن، 432 ملیۆن دۆلار لە حسابەكەیدا ماوەتەوە، بۆ ئەوەی خەرج بكرێت لەپێناو گەیاندنی بە كورسی سەرۆكایەتی.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆكی لیژنەیەكی پەرلەمانی ئێران داوای لەسێدارەدانی ڕۆحانی دەكات

بابەتی دواتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە 40 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share