نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و پێشبینییەكان سەبارەت بە زیادبوونی خواست لەسەر وزە دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە بڕی نزیكەی نیو دۆلار و ڕێژەی0.7% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 69.37 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی حەوت هەفتەی ڕابردوودا پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بەهەمانشێوە نزیكەی نیو دۆلار و ڕێژەی %0.7 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 66.17 دۆلار، نەوتی تەکساس لە 8ی ئازاری ڕابردووەوە نەیتوانیوە بگاتە ئەو نرخە.

لە ڕۆژی سێشەممەوە و دوای داتا و پێشبینییەكانی پەیمانگای پترۆڵی ئەمریکی API، نرخی هەردوو جۆرە سەرەکییەکەی نەوت بەڕێژەی %2 بەرزبوونەتەوە.

بەپێی داتاکانی ئەو پەیمانگا ئەمریکییە، لە هەفتەی ڕابردوودا یەدەگی نەوتی ئەمریکا 7.69 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی کەمبوونەوەیە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆماری کردبێت.

 

بابەتی پێشتر

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت: لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوک چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

پێنوێنەكانی نرخی نەوت سوور دەنوێنن، زێڕی ڕەش لەمڕۆدا زیاتر 1%ی نرخەكەی لەدەستدا. لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی یەک بەرمیل…
Total
0
Share