كارمەندانی كارەبای سلێمانی دژی بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبان

كارمەندانی كارەبای سلێمانی بڕیاری گۆڕینی كەرتی كارەبا لە حكومییەوە بۆ تایبەت ڕەت دەكەنەوە، داواش دەكەن موچەكانیان هاوتای كارمەندانی بەغداد بكرێت.

كاوە كاكە حەمە نوێنەری كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی خوێندەوە و وتی، “فەرمانبەرانی كارەبای سلێمانی بڕیاری گۆڕینی كارەبا بۆ كەرتی تایبەت ڕەت دەكەنەوە”.

نوێنەركەی كارمەندانی كارەبای سلیمانی چەند داواكارییەكیشی خستەڕوو تیایدا هاتووە، “بڕیاری وەزارەتی كارەبا بۆ بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا هەڵبوەشێندرێتەوە و موچەكانمان یەكسان بكرێتەوە لەگەڵ بەغداد”.

هەروەها كارمەندانی كارەبای سلێمانی داواش دەكەن، پارەی پاداشت و هاندانیان بۆ خەرج بكرێت لەگەڵ خەرجكردنی پارە بۆ كەلوپەلی خۆپارێزی.

كارمەندانی كارەبای سلێمانی داوایان لە سەرجەمە كارمەندانی هەمان كەرت لە هەرێمی كوردستان كرد، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی ئەمان و دژی بڕیاری بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا بوەستنەوە.

گردبوونەوەی كارمەندانی كارەبای سلێمانی..

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕوداوەكەی بەغداد هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری سەرەكی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەمان دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share