پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری سەرەكی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەمان دەستگیركرد

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەی هەولێریان دەستگیركرد، كە لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت لە تەندروستكارێكیان دەدا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، “دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دوو کەس ھەڵدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر، تیمێکی تۆکمەمان پێكھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکییە مەدەنیەکان”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكردووە، “کەمتر لە 24 کاتژمێر ڕۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بە ناوی (ف.ع.ق) دەستگیر کرد، ھێزەکانمان سەرقاڵی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمیشن، دەستبەجێش پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادان”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەر لەساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنیی شارەكە خۆی لەسەر ھێڵ بووە لەگەڵ پۆلیس.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “دڵنیایی دەدەینە ھاوڵاتییانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەووڕۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەروماڵیان و بەرقەراربوونی ئەمنیەت، خۆشمان بە خزمەتکاری ھاوڵاتییان دادەنێین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو کەمترین سەرپێچی لە شوێنە گشتییەکان تۆمارکراوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە. ئاوات محەمەد قائیمقامی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share