لە كەنەدا پلەكانی گەرما بەشیوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بەو هۆیەوە لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا 30 كەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیاكانی كەنەدا بڵاویانكردەوە، لە شاری بێرنابی لە پارێزگای كۆڵۆمبیای كەنەدا، تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی ئەو شارە 30 ئاگاداركردنەوەی بەدەستگەیشتووە لەبارەی گیانلەدەستدانی لەناكاوی 30 كەس، ئەمەش دوای ئەوەی كەشناسیی وڵاتەكە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بۆ ئاستێكی پێوانەیی لە پارێزگاكە ڕاگەیاند.
بەپێی میدیاكانی كەنەدا، بەشێك لەوانەی گیانیان لەدەستداوە كەسانی بەتەمەن بوون و بەرزبوونەوەی پلەكانی كەرما كاریگەریی گەورەی لەسەركردوون.
بەرزترین پلەكانی گەرما لە كەنەدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تۆماركراون، بۆ نمونە لە شاری لیتۆن پلەی گەرما گەیشتووەتە 47.9 پلەی سیلیزی، كە لەمێژووی شارەكەدا ئاستێكی پێوانەییە و بەرزترینە.
كەشناسیی كەنەدا هۆشداریی ئەوەشی داوە، شەپۆلەكانی گەرما بەردەوام دەبن، پێشیان وایە شەپۆلەكە لە ڕۆژئاوای وڵاتەكەوە بەرەو ڕۆژهەڵات و تەنانەت باكووری وڵاتەكەش بپەڕێتەوە.