بایدن: بەرلە گەیشتنم بەکۆشکی سپی ئابوریی ئەمریکا لەلێواری داڕماندابوو

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرلەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و بێتە کۆشکی سپی لەسەرەتای ئەمساڵدا، ئابوریی ئەمریکا لەلێواری داڕماندا بوو.

جۆ بایدن لە تویتێکدا نووسیویەتی، “کاتێک دەسەڵاتمان وەرگرت ئابووریمان لەداڕماندابوو”.

بایدن دەڵێت، “باڵام ئێستا ئەمریکییەکان داهاتێکیان دێتەدەست کە پێش هاتنی پەتای کۆرۆناش بەوجۆرە باشنەبووە”، ئاماژەی بە گەشەی فرۆشتن و بازاڕکردووە بەڕێژەی 8.5% بەراورد بە ماوەی پشووەکانی سەری ساڵی ڕابردوو.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردووشدا جۆ بایدن ڕایگەیاند، ئابوریی وڵاتەکەیان بەجۆرێک بونیاد دەنێنەوە لەخزمەتی هەموو هاوڵاتییەکی ئەمریکیدابێت نەک تەنها دەوڵەمەندەکان و سەرمایەداران، داواشیکرد هەر لایەنێک باجی لەسەر بەپێی ئەو ئەرکەی لەسەریەتی باج بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share