مەسرور بارزانی: ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق دەینێرێت مافی خەڵکە و خێر نیە

لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە ڕەوانەبکرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “ئەو پارەیە مافی خەڵکە و خێر یان شتێکی مرۆیی نییە لەلایەن عێراقەوە بدرێت”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆتا کۆبوونەوەی حکومەتدا لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم گفتوگۆ دەکات و وەزیری دارایی دەڵێت، ئەوان وتوویانە “ئەو پارەیەی ڕەوانە دەکرێت شتێکی ئینسانییە”، لە وەڵامدا مەسرور بارزانی دەڵێت، “ئەوە مافی خەڵکە و بۆچی دەبێت تەنها حالەتێکی ئینسانی بێت”.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی ناردنی ئەو پارەیەی بڕیارە بۆ هەرێم بنێردرێت ڕایگەیاند، سولفەیە و بۆ ئەوەیە حکومەتی هەرێم بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی بدات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراق مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناکرێت فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بن، ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دانراوە کاتێک ڕەوانە دەکرێت، کە دیوانی چاودێری فیدڕاڵی و هەرێم داتاکانیان بەراورد دەکەن و بڕیار دەدەن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوامە و هاوڵاتییان لە کارەبا نیگەرانن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا. بەپێی…
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار بۆ كارمەندی رۆژانە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار…
Total
0
Share