لەبارەی وەرگرتنی گەنمەوە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕوونكردنەوە دەدات

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شێوازی وه‌رگرتن و جۆری پشكنین له‌ سایلۆكان و دانانی تایبه‌تمه‌ندیيه‌كانی گه‌نم و لیژنه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێم دەڵێت، “دوای به‌دواداچونمان ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌ و گله‌یی و ناڕه‌زاییه‌كانی جوتیارانمان له‌ پڕۆسه‌ی به‌بازاركردن و وه‌رگرتنی گه‌نم، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نم ساڵانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێوازی وه‌رگرتن و جۆری پشكنین له‌ سایلۆكان و دانانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌نم و لیژنه‌كان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو نیه‌، به‌ڵكو له ‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌”.

ئاماژەبەوەشكراوە، “ساڵانه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به‌رپرسه‌ له‌ ئاماده‌كردنی پلانی چاندنی گه‌نم به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكان، دواتر ناردنی ناوی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه‌ به‌شدارن له‌ پڕۆسه‌ی چاندنی گه‌نم، كه‌ مافی پێدانی گه‌نمیان هه‌یه‌ بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به‌شێوه‌ی CD ، دواتریش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ده‌كرێت”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باسیله‌وه‌شكردووە، “به‌رده‌وامن‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیكردن و پاڵپشتی جوتیارانی هه‌رێم له‌میانی پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كان و پێداگیری له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كان و په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌كان و دابینكردنی باشترین جۆری بنه‌تۆی گه‌نم”.

بابەتی پێشتر

عێراق ڕێگەنادات هەرێم دادگایەكی تایبەت بە داعشی هەبێت و كوردستانیش ناڕازییە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربڕینی ئاژەڵ لە سلێمانی راگیرا

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارێک، گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان راگرت. لە کوشتارگەی سلێمانی دوای پشکنینەکانی کوشتارگەکە کۆمپانیایەک کاری پشکنین…
Total
0
Share