سیمیۆنی لەگەڵ یاریزانێکی بەرشلۆنە ڕێککەوتووە

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی پێشکەشی سێرجی ڕۆبێرتۆ، یاریزانی یانەی بەرشلۆنە کردووە و وا دەردەکەوێت جەمسەرەکان ڕێککەوتنیان کردبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی دیاریۆ سپۆرت، دانوستاندن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجی ڕۆبێرتۆ-ی یاریزانی هێڵی ناوەند و یانەی بەرشەلۆنەدا بە بنبەست گەیشتووە، هۆکارەکەش پەیوەندی بە خراپی بارودۆخی یانە کەتەلۆنییەکەوە هەیە، کە نەتوانایی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەدا ڕاگەیاندووە.

ڕۆبێرتۆ بەهۆی پێکان و پاشان ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە وەرزێکە دوورکەوتووە و هیچ یارییەکی بۆ یانە کەتەلۆنییەکەی نەکردووە.

دیێگۆ سیمیۆنی-ی ڕاهێنەری ئەتلەتی دۆخەکە بەهەلێکی گونجاو دەزانێت بۆ دابینکردنی ئەم یاریزانە، کە هێشتا تەمەنی 30 ساڵە و دەکرێت لەداهاتوودا لەڕووی تاکتیکییەوە سوودێکی زۆر بە پلانەکانی ڕۆخی بلانکۆس بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە بردنەوە لە ئودینێزی چووە لوتکە و چاوەڕێی میلانە

بابەتی دواتر

کێ باشترین هێرشبەری پریمەرلیگە و کێ زیاد لەپێویست گەورەکراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share