ویسلی فۆفانا.. ڤارانی نوێ بۆ جێگەی ڤارانی ڕاستەقینە

ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی لە بەردەوامبوونی ڕافائێل ڤاران بێهیوابووە و داوای گواستنەوەی بەرگریکارێکی بەهرەداری فەرەنسی کردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەردەوامبوونی ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی بێهیوابووە، بۆیە داوای لە بەڕێوەبەرانی یانە کردووە ویسلی فۆفانای لە یانەی لیستەر سیتییەوە بۆ دابین بکەن.

فۆفانا وەرزی ڕابردوو لە یانەی سانت ئیتیانەوە بە بڕی 35 ملیۆن یورۆ ڕوویکردە یانەی لیستەر سیتی، ناسنامەی فەرەنسییە و تەمەنی 20 ساڵە.

شارەزایانی تۆپی پێ پێیانوایە لاوە بەهرەدارەکەی فەرەنسا هەڵگری هەمان خەسڵەتەکانی ڕافائێل ڤارانە، بەوهۆیەوە بە ” ڤارانی نوێ” ناودەبرێت.

فۆفانا لە ئێستادا نرخی گواستنەوەی بە 40 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، وەرزی ڕابردوو 42 یاری بەدرێسی یانەی لیستەر سیتییەوە کردووە، تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

لوک شاو بۆ مۆرینیۆ: وازم لێبێنە

بابەتی دواتر

یورۆی 2020.. مانچینی یادگارییەکی تاڵی لەگەڵ ڕاهێنەری بەلجیکا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رنجی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه‌ و له‌باره‌ی مانه‌وه‌…
Total
0
Share