لوک شاو بۆ مۆرینیۆ: وازم لێبێنە

بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لوک شاو داوا لە جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی دەکات، چیتر لەڕیگەی میدیاکانەوە ئاماژەی پێنەدات.

یاریزانە ئینگلیزییەکە، کە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد یاریدەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ئاشکرایە من و ئەو پەیوەندیمان بەباشی بەڕێنەکرد، من هەوڵدەدەم تێیپەڕێنم، بەڵام وا دیارە ئەو ناتوانێت لەبیر خۆی بباتەوە، هیوادارم لە پێگەی خۆی سەرکەوتوو بێت و چیتر بەهۆی منەوە خۆی سەرقاڵ نەکات، وەک دیارە هەمیشە منی لە یادە و نازانم بۆ”.

بەرگریکارەکە زیاتر دەدوێت و دەڵێت، “لەڕاستیدا تێناگەم، نازانم بۆچی تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە ئاماژەکردن بۆ من، چونکە لەو باوەڕەدا نیم ئەو کۆرنارانەی لە کۆتا یارییدا ئاڕاستەم کردووم هێندە خراپ بووبێتن، ڕەنگە یەکێکم خراپ ئاڕاستەکردبێت، بەڵام ئەوانەی دیکە خراپ نەبوون، ئێستا ئەو ڕاوبۆچوونی خۆی ڕاگەیاند، پێویستە چیتر خەمی منی نەبێت”.

لە شیکارییەکدا، مۆرینیۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئینگلتەرا و چیک، ڕەخنەی لە لوک شاو گرت و ڕایگەیاند، کە باڵەکانی ئینگلتەرا، شاو و کاڵڤین فیلیپس زۆر باشبوون، بەڵام کۆرنارەکانیان خراپ ئاڕاستەدەکرد”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەڵەی هاندەرێکەوە 50 بایسکیڵسوار برینداربوون !

بابەتی دواتر

ویسلی فۆفانا.. ڤارانی نوێ بۆ جێگەی ڤارانی ڕاستەقینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share