یونایتد بۆ دۆرتمۆند: 75 ملیۆن ببە و دەستبەرداریبە

یانەی مانچستەر یونایتد بۆندێکی نوێی تایبەت بە جادۆن سانچۆ پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیەدا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بوروسیا دۆرتمۆند دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆ کردووە.

بەڕێوەبەرانی یونایتد بڕی 75 ملیۆن پاوەندیان وەک ئۆفەری کۆتایی پێشکەشکردووە، بە ئاشکرا بە یانە زەردەکەی ئەڵمانیایان ڕاگەیاندووە، کە ئەو بڕە باشترین ئۆفەرە و پێویستە دەستبەرداری یاریزانەکە ببن.

لە بەرامبەردا نوێنەرانی ڤیستیڤالین داوای بڕی 77 ملیۆنیان کردووە، واتا جیاوازی نێوان دوو یانەکە تەنها دوو ملیۆنە لەگەڵ چەند زیادەیەکی دارایی لە حاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

ماڵپەڕی “تۆڵک سپۆرت” لەو بارەیەوە نوسیویەتی، سانچۆی تەمەن 21 ساڵ ترسی لەداهاتوو نییە، چونکە پێشوەخت ڕێککەوتنی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یونایتد کردووە، لە ئێستاشدا سەرنجی لەسەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە لە یورۆی 2021 سەرەڕای ئەوەی لە هیچ یارییەکدا گاریس ساوزخگەیت پشتی پێنەبەستووە.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ بۆ ڕامۆس کێبڕکێی یونایتد دەکات

بابەتی دواتر

خولی سوپەر کۆتاییهاتووە؟ لاپۆرتا پاریس و یوێفای تەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share