کەنەدا لە پەسەندکردنی سزای بەندکراوانی بادینان نائومێدە

بەرپرسی نوسینگەی کەنەدا لە هەولێر لەبارەی پەسەندکردنی سزای بەندکراوانی بادینانەوە دەڵێت، نائومێدە.

ئاشڵی دورێک، بەرپرسی نوسینگەی کەنەدا لە هەولێر ڕایگەیاند، “نائومێدین لە پەسەندکردنی بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزای ڕۆژنامەنووسانی بادینان”.

کاردانەوەی وڵاتی کەنەدا لە کاتێکدایە، کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای بەندکراوانی بادینان بەردەوامە و باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بڕیارەکە بە ڕێکارێکی نایاسایی و دوور لە مافی مرۆڤ ناودەهێنێت.

مارتین هوس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لەبارەی پەسەندکردنی سزای بەندکراوانی بادینانەوە ڕایگەیاندبوو، “نیگەران بووم لە ئەو بڕیارەی دەرچوو لەلایەن دادگای هەولێر و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە ئەو پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە 6 ساڵ بەند دەکرێن، سەرەڕای ئەو ڕێکارە ناڕاست و ناتەندروستەی بەرامبەریان کراوە، کە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەکانەوە ئاماژەی پێکراوە”.

بابەتی پێشتر

تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا، خەریکە عێراق دەکوڵێنێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: باندێک بە تۆمەتی دزینی دوو پەرتوكی مێژوویی ئاینی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share