ئاسایشی سلێمانی: باندێک بە تۆمەتی دزینی دوو پەرتوكی مێژوویی ئاینی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی شوێنەواریان دەستگیرکردووە، کە دوو پەرتوكی مێژوویی تایبەت بە ئاینی مەسیحی و جوو-یان دزیوە و نرخەکەیان دەیان هەزار دۆلارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ڕێگریکردن لە هەموو جۆرە مامەڵە و کڕین و فرۆشتنێک بە کەلوپەلە شوێنەوارییەکان و لە هەوڵەکانی تیمەکانی ئاسایشدا، توانیویانە باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن و دەستیان بەسەر دوو کتێبی بەنرخی مێژووییشدا گرتووە.

ئەندامانی باندەکە بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی پێنج کەس بوون، سیانیان خەڵكی سلێمانی بوون، یەكێكیان خەڵكی هەولێر و ئەوەی دیكەشیان خەڵكی دیالە بووە.

باندەکە بەتۆمەتی دزین و مامەڵەکردن بە دوو پەرتوکی کۆنی مێژووی، کە نرخەکەیان دەیان هەزار دۆلار بووە، دەستگیرکراون، پەرتوکەکان تایبەت بوون بەهەردوو ئاینی مەسیحی و جوو، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا.

ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەکردووە، ئەو دوو پەرتوکە ئینجیل و تەورات بوون لەسەر پێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراون و لە خوارووی عێراقەوە پەرتوکەکانیان هێناوە و ویستوویانە بینێرنە دەرەوەی وڵات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپیی ماددەی 60ی شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

لە هەفتەی ڕابردووشدا پۆلیسی بەغداد دەستگریکردنی باندێکیان ڕاگەیاند، کە پەرتوکی مێژووی ئەستێرەی داوودیان دزیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی ناوی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە داوایان…
Total
0
Share