نوێنەری زیندانیانی بادینان: گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند،  لەلایەن پارتی دیموکراتیی کوردستانەوە گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە.

ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، سەرباری ناڕەزایەتیەکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی سزادانی زیندانیانی بادینان لەبری بەخۆداچوونەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەقڵیەتێکی ئۆلیگارشی بێ حسابکردن بۆ ھیچ بنەمایەکی نیشتمانیی، مافی مرۆڤ یاسایی و دیموکراسی لە تۆڵەی ئەو فشارانەی لەسەرین و ھاتنە پێشەوەی کەمپینى سکاڵاکەی دژی لەدادگای فیدڕاڵی واشنتۆن کە تیایدا کەسانی باڵای ئەمریکا بەشدارن، کە یەکێک لە سکاڵا سەرەکییەکەیان تایبەتە بە پرسی دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان و زیندانیکراوانی بادینان کە دژ بە مەسرور بارزانی بەرزکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە سکاڵای دووەمی هەریەک لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری کە لەزیندان لەسەر ئەوە سزادراون، چەند رۆژێکە دادگاکانی پارتی لەدهۆک و هەولێر بەرێگای دادگای حزبی سکاڵایان لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکراوە ، کەپێشووتر ئازادکراون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەیهان سەعید، ئومێد بەرۆشکی بە پێ ماددەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە یاسای ژمارە 6ی 2008، مەلا شڤان سەعید، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بەپێ یاسای سزادانی عێراقی ماددەی 252 لەسەر شایەتحاڵی ناڕاست (شهادة الزور)ی، لەسەر بەرگریکردن لە شێروان شێروانی، دکتۆر عامر مزوری بەپێ ماددەی 1 ی یاسای ژمارەی 21 ی تێکدانی ئەمنی نشتیمانی ھەمواری ساڵی 2003،سەەد پێشتریش دژی هەر پێنج چالاکوانی ئازادکراوی شیلادزێ بەتۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش لەناو دادگا سکاڵا تۆمارکرابوو بەپێی یاسای سزادان ژمارە 111 ی ساڵی 1969.

ئاشکراشیکرد، ، دووبارە دروستکردنی سیناریۆ و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی بادینان بەشێکە لەو پرۆسە نایاساییەی کە پارتی جێبەجێی دەکات بەهۆی ترسی لە خەباتی مەدەنی و شکستهێنانیان لە ھەڵبژادن لە دەڤەری بادینان، بۆیە ئەرکی ھەموو لایەکە خۆیان بە خاوەنی ئەم دۆسیەیە بزانن و ھەڵوێستی جدی وەربگرن.

بابەتی پێشتر

لە کۆیە هێرشکرایە سەر ژمارەیەک یاریزانی شاری کەرکوک

بابەتی دواتر

نزیکبوونەوەی بڕیاری ئۆپیک پڵەس نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر…
Total
0
Share