بەرشلۆنە لە چوار، یەک بەرامبەر گایا پێشکەشی ڤالێنسیا دەکات

یانەی بەرشلۆنە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی خوسێ لویس گایا، لە چوار یاریزانی پێکهاتەی کومان، یەكێكیان پێشکەشی یانەی ڤالێنسیا بکات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی بلاوگرانا خواستیان لەسەر خوسێ لویس گایای بەرگریکاری یانەی ڤالێنسیایە، بۆ گواستنەوەشی پێویستیان بە 35 ملیۆن یورۆ دەبێت، ئەو نرخەش بەردەست نییە، بۆیە بیریان لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی ئامادەییان دەربڕیوە ئاڵوگۆڕی گایا بەرامبەر بە یەکێک لە مارتن برەیزوایت، جونیۆر فێرپۆ، کارلیس ئالینیا و ئالێک کۆیادۆ ئەنجامبدەن.

ئالینیا لەلایەن یانەکانی ڕیاڵ بیتیس و خیتافێ-وە داواکراوە، بەهەمان شێوە جونیۆر فێرپۆ لەلایەن یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵییەوە داواکراوە و حاڵی حازر لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵییە لەسەرهێڵە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، مارتن برەیزوایتی هێرشبەری دانیمارکی باشترین بژاردەیە بۆ ئیدارەی ڤالێنسیا، یاریزانەکە دەتوانێت پێگەی کیڤن گامێرۆ پڕبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
Total
0
Share