نێیمار پێش پەناڵتییەکەی لایپزیک چی بە سۆپۆزلای وت؟

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سان جێرمان، نێیمار دا سیلڤا لەدوایین ساتی یاریی نێوان یانەکەی و یانەی لایپزیک، هەوڵیداوە دەروونی دۆمینیک سۆپۆزلای ڕکابەری بە چەند پرسیارێک تێكبدات تاوەکو نەتوانێت گۆڵ تۆماربکات.

شەوی ڕابردوو لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چواری چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سان جێرمان لە ڕێدبوڵ ئارینا بووە میوانی یانەی لایپزیکی ئەڵمانی، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی (2-2) یەکسانبوون کۆتاییهات، گۆڵی یەکسانکردنەوەی یانە ئەڵمانییەکە لەکاتی زیادکراودا بە لێدانی سزا تۆمارکرا.

لەوکاتەدا نێیمار گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ دۆمینیک سۆپۆزلای ئەستێرەی یانەی لایپزیک ئەنجامدا، کە بووە جێی پرسیاری میدیاکان.

“تریبونا فوتبۆڵ” دەریخستووە، کە نێیمار دەچێتە بەردەم سۆپۆزلای و دەڵێت: دەتوانیت گۆڵ تۆماربکەیت؟

سۆپۆزلای لەوەڵامدا دەڵێت: بەڵێ دەتوانم.

نێیمار: دڵنیایت کە گۆڵ تۆماردەکەیت؟

سۆپۆزلای: هەرگیز پەناڵتییەکم لەدەستنەداوە.

ئەستێرەکەی سیلیساو لەڕێگەی یاریکردنی دەروونییەوە هەوڵیداوە سۆپۆزلای بخاتە دۆخێکی نەخوازراوەوە، تاوەکو پەناڵتییەکە لەدەستبدات، بەڵام وا دیارە لەهەوڵەکەیدا شکستخواردوو بووە.

بابەتی پێشتر

ئیماراتییەکان ترسیان لە ڕۆیشتنی گواردیۆلا نییە و جێگرەوەی ئامادەیە

بابەتی دواتر

کەسێک لە حاجیئاوا دەیان "دەفتەر دۆلار"ی کاسبکارانی بردووە و هەڵاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share