باكووری كوردستان.. 1.5 كیلۆگرام تەقەمەنی لە ئۆتۆمبێلێكی ژمارە تابلۆی عێراقدا دەستی بەسەرداگیرا

تەقەمەنییە دەستبەسەردا گیراوەكە

لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای ماردین لەناو ئۆتۆمبێلێکی تابلۆ عێراقدا، بڕی 1.5 کیلۆگرام تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە لە دووڕیانی دەروازەی سنووری یەنی لەسەر ڕێگای ئیپەکیۆڵو، خاڵێکی پشکنینیان دانا و پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلێک کرد کە هەڵگری تابلۆی عێراق بوو.

ئاشكراشیكردووە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا 1.5 کیلۆگرام تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا و دوو کەسیش دەستگیرکران.

هەروەك دەستبەسەر کارتی ئەلیکترۆنی و دوو تەقێنەرەوەی ئەلیکترۆنی، بۆمبی دەستکرد، چەک، ماددەی هۆشبەر، مەخزەنی فیشەک، 18 فیشەک، سێ تەلەفۆن، سێ سیم کارت، فلاش میمۆری و ئای پادێکدا گیرا، وەك ئەوەی ئەنادۆڵۆ ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، ڕێوشوێنی ئەمنی بەرامبەر گومانلێكراوە دەستگیركراوەكان گیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

هێرشێكی داعش لە كەركوك قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

كۆمپانیا چینییەكان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقن

بابەتی پەیوەندیدار