بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە: بە دڵسۆزییەوە خزمەتی پێشمەرگە بکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە پێیڕاگەیاند کە بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ لە دەباشان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەر، لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە کۆبووەوە کە عەمید سیروان کەریم، راوێژکاری ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەمید گۆران بەرزان، یاریدەدەری ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆکی یەکێتی ئامادەبوون.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای پیرۆزبایی لە لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە، هیوای سەرکەوتنی لە بەرپرسیارێتییە نوێکەیدا بۆ خواست و رێنوێنیکرد، بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و پشتبەستوو بە بنەما هەواڵگری و سەربازییەکان ئەرکەکانی بەجێبهێنێت.

لەبەرامبەردا لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی یەکێتی کرد و رایگەیاند، “بەپشتیوانیی سەرۆک و هەڤاڵانمان هەموو هەوڵێک لەپێناو بەهێزترکردن و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و پایەکانی هەواڵگری دەخەینەگەڕ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمئاوی؟

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو، مێژوویی بووە. عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
Total
0
Share