بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبەرەكانی هەرێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌و ماوه‌یه‌دا 881 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردوه و 315 كەسیان لەلایەن دادگاوە سزادراون، بەشێك لەتۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لەهەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون.

‌بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، 881 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌، له‌ نێویشیاندا 315 سزای یاساییان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بۆ ده‌ركراوه‌.

ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لەوماوەیەدا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 214.93 ‌كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه.‌

هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 662.5 توتنی هیندی “تۆباكۆ” تێكه‌ڵكراو به‌ حه‌شیش گرتووه‌.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان هەولێر پارێزراوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دانیمارک بە ورەی ئیریکسنەوە سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share