قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “نەک بەزاندنی سیادەی عێراق بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە”.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا دوای سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، هاتووە، “بە ئامانجگرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عێراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییانی کوردستان”.

سەبارەت بە پەیامەکەی جوتیار عادل، کە کەمێک بەر لە ئێستا بەناوی حکومەتی راسپاردەوە بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رووندەکەینەوە کە جوتیار عادل گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە  و تەنها نوێنەرایەتیی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا”.

قوباد تاڵەبانی جەختدەکاتەوە، “جوتیار عادل بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف محەمەد: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share