چارەنووسی ئەو “تیرۆرستە” بیانیانەی لە گرتوخانەكانی عێراقدان ئاشكرادەكرێت

وەزارەتی دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو تیرۆریستە بیانیانەی كە لە گرتوخانەكانی عیًراقدا زیندانیكراون، تاوەكو ماوەی سزاكانیان تەواو نەكەن، رٍادەستی وڵاتەكانیان ناكەنەوە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاندووە، “هەر تیرۆیستێك كە ھەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی بیانی بێت و لە گرتوخانەكانی عێراقدا زیندانیكرابێت، ڕادەستی وڵاتەكانیان ناكرێنەوە تاوەكو ئەو كاتەی بەپێی یاسایی عێراقی ماوەی سزاكانیان تەواو دەكەن.”

ئاماژەی بەوەشداوە، “تائێستاش سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو تیرۆریستانەی كە ھەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی بیانیین جێبەجێ دەكرێت.”

لعێبی باسیلەوەشكردووە، هەر یەکێک لە سزادراوەکان سزای هەتاهەتایی یان 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕابێتەوە، ئەوا سزاکەی لەسێدارەدان بووە، بەڵام دوای پێداچونەوەی دادگا سزاکەی كەمكراوەتەوە.

هەروەها ڕەتیکردەوە هیچ ئامارێکی دروست لەبارەی ژمارەی تەواوی زیندانیانی بیانی هەبێت، ئاشكراشیكرد، بەشێکی زۆریی سزاداراوان خاوەنی رٍەگەزنامەی وڵاتانی بیانیین.

وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، “لەئێستادا ڕێگە بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ دەدرێت سەردانی گرتوخانەكان بكەن و چاویان بە زیندانیكراوەكان بكەوێت، چونكە دوو ساڵ لەمەوبەر بەھۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، سەردانیكردن بۆ گرتوخانەكانی عێراق ڕاگیرابوو.”

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن مامۆستایانی زانكۆ دەكاتە بەڕێوەبەری بنكەكانی دەنگدان

بابەتی دواتر

ئایا شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا هەرێم دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share