كۆمسیۆن مامۆستایانی زانكۆ دەكاتە بەڕێوەبەری بنكەكانی دەنگدان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مامۆستایانی زانكۆ بكرێن بە بەڕێوبەری بنکەکانی دەنگدان و بەشێوەی ئەلیكترۆنیش تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دەكرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە ناوی مامۆستایانی زانکۆیان بە لیستێک بۆ ڕەوانە بکات، چونکە بڕیاریانداوە مامۆستایانی زانكۆ بكرێن بە بەڕێوبەری بنکەکانی دەنگدان.

ڕونیشیكردووەتەوە، پێدانی لیست بە كاندیدەكان ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوونابێت و بەشێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دیاریدەکرێت.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن، ڕۆژی5 ی مانگی داهاتوو بەشێوەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دەکرێت.

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و ئەو لایەنانەی كە بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن ناوی كاندیدانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: گەر ئەم هێرشانەی تورکیا دووبارە ببنەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێویستە تورکیا بە فەرمی داوای لێبوردن بکات،…
Total
0
Share