کارۆخ سەید ڕزگار: پارتی تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە

کارۆخ سەید ڕزگار ڕایدەگەیەنێت، کادیرانی پارتی مافی خۆیانە ڕەخنە توند لە سەرۆکی حزبەکەیان بگرن، بۆ ئەوەی بزانن حزبەکەیان کوردییە، یان عەرەبی و تورکمانییە.

کارۆخ سەید ڕزگار، نووسەر و چاودێری سیاسی نووسیویەتی، پارتی بە ڕوونی دیارە کە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە، پارتی دژی دانانی سەرۆککۆماری عێراق وەستایەوە، کە لە پشکی کورد بوو، کەچی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەکات، کە لە پشکی برایانی عەرەبە.

دەشڵێت، پارتی دژی پارێزگاری پێشووی کەرکوک بوو، کە لە پشکی کورد بوو، کەچی پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکات، کە لە پشکی برایانی تورکمانە، کادیر و لایەنگرانی پارتی مافی خۆیانە ڕەخنەی توند لەم سیاسەتەی ئێستای سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بگرن، تاوەکو بزانن حزبەکەیان کوردییە، یان عەرەبی و تورکمانییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

توێژەرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەوە ڕوویدا. مەسعود عەبدولخالق توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا…
زیاتر ببینە

رەیان کلدانی: شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام زیانێکی گەورە بوو لە ئاسایشی کوردستان

رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون لە پەیامێكی هاوخەمیدا کە بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر بڵاویکردەوە رایگەیاند، شەهیدبوونی زیانێکی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە و هەر لایەنێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەست بە…
Total
0
Share