چێوەی هەماهەنگی بۆ خۆپیشاندەران: سوپاس بۆ پاراستنی دەوڵەت، بەڵام ئامادەبن

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پەیامێكی ئاراستەی خۆپیشاندەران كرد، داوا لە لایەنگرانی دەكات بۆ هەركاتێك پێویستی كرد، ئامادە بن بۆ بەرگریكردن لە وڵات.

دوای ئەوەی دوێنێ لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی، تەریب لەگەڵ خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر، لە بەغداد خۆپیشاندانیان كرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو چێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، سوپاسی خۆپیشاندەرانی کرد كە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی لیژنەی ڕێکخستن، بە “جەماوەری عێراقیی بەرگریکار لە وڵات و دامەزراوەکان” وەسفیكردوون، دەڵێت “ئەمڕۆ نمونەیەکی جوانیان لە دەربڕینی ئاشتییانەی ناڕەزایی پێشاندا و ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەت و ڕەوایەتییەکەی و دامەزراوەکانی، هەروەها بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان پیشاندا”.

چێوە داواش لە لایەنگران و خۆپیشاندەرانی دەكات “هەر کاتێک پێویستی کرد، ئامادەبن بۆ بەرگریکردن لە وڵات، دەستوور و سیستم”.

چەند ڕۆژێكە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد و چەند شارێكی دیكەی عێراقی دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە، چوونەتە ناوچەی سەوز و لە بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا مانیان گرتووە، ڕەوتی سەدریش دووپاتیدەكاتەوە، كە ئەو خوولەی پەرلەمان و تەنانەت پرۆسەی سیاسیی عێراق كۆتایی هاتووە و وەك خۆیان دەڵێن، دەبێت دەستوور هەمواربكرێتەوە و چاكسازی بكرێت.

لە بەرامبەردا چێوەی هەماهەنگی داوای گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەكات بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق، ئەمە جگە لەوەی تا دوو ڕۆژی ڕابردوو سوور بوو لەسەر بەردەوامبوون لە پێكهێنانی حكومەت و كاندیدبوونی محەمەد شیاع سودانی، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ڕەتكراوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە؟

سبەی دووشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کارنامەکەدا نییە. دوێنێ، فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى نوێنەران،…
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد.. گەورەترین كوتلەین و هاوپەیمانێتییەكی نیشتمانی پێكدەهێنین

موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد، ڕەوتەكەی وەكو گەورەترین كوتلەی هەڵبژاردن و گەل وەسفكرد، دەڵێت، كار بۆ هاوپەیمانێتیی نیشتمانی…
Total
0
Share