شانەی ئەمنی: دوو “تیرۆرستی مەترسیدار” لە كەركوك دەستگیركران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان دوو تیرۆرستی داواكراوی مەترسیداریان لە كەركوك دەستگیركردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كەمێك لەمەوبەر لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “تیمەكانی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد، لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا توانییان لە شاری کەرکوک دوو تاوانباری داواکراو کە دوو تیرۆریستی مەترسیدارن، دەستگیربکەن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “ئەو دوو تاوانبارە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆیان کراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر كاریكردووە.. ئەمریكییەك بەهۆی دزەپێكردنی زانیاری بۆ حزبوڵا زیندانی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی گەمارۆ درا

كەناڵی ڕەشیدی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو هێزەئەمنییەكان لە شاری بەغداد گەمارۆی ماڵی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق-یان…
Total
0
Share