فڕۆكە عێراقییەكان ناوچەیەكی نزیك هەرێم بۆردومان دەكەن

ناوچە بۆردومانكراوەكە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاكامی ئەو بۆردومانانەی ئاشكراكرد كە لەلایەن فڕۆكە F16 عێراقییەكانەوە لەنزیك سنوورەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ئەمنی، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگری ورد، هێزێكی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ گەیشتووەتە شوێنی ئەو بۆردومانانەی لەلایەن هێزی ئاسمانی بە فڕۆكەی F16ی عێراقی ئەنجامدراوە.

بۆردومانەكە بووەتە هۆی لەناوبردنی مۆڵگەیەكی تیرۆرستانی داعش لە شاخی حەمرین كە دەكەوێتە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای سەڵاحەدین و ناوچەی شارەبان، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، شوێنە بۆردومانكراوەكان لە مۆڵگە گرنگەكانن كە ئەندامانی داعش بەكاریدەهێنن و شوێنی گواستنەوەی ئەو تیرۆرستانەیە كە لە سەلاحەدین و كەركوكەوە دەگەن.

شانەی ئەمنی ڕوونیشیدەكاتەوە، مۆڵگەكە كە وەك حەشارگەیەكی ناو شاخ بەكارهێنراوە، بەتەواوی تێكدراوە و بەسەر ئەوانەی لەناویدابوون وێرانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ملیۆنان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، ملیۆنان ڤاكسین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە عێراق. لای خۆیەوە ئەحمەد زوەیتن، نوێنەری ڕێكخراوی…
Total
0
Share