(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دوو خاڵی لەدەستدا و تۆپ لە یاریگای فرایبۆرگە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا یەکسانبوونی بەرامبەر شتوتگارت تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانەی شتوتگارتی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی 36، 60 لەلایەن ماتیاس تیل و جەمال موسیالا-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی شتوتگارت لە خولەکەکانی 57، 90 لەلایەن کریس فوهریچ، سێرهو گوێراسی-یەوە تۆمارکران.

هۆفنهایم بۆ پلەی دووەم

لەلایەکی دیکەوە، یانەی هۆفنهایم بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ماینزی بردەوە، بە (12) خاڵەوە هاوتای بایرن بوونەوە و لە ڕیزبەندیی یانەکانی “بوندس لیگ” بە جیاوازی گۆڵ سەرکەوتن بۆ پلەی دووەم.

تۆپ لە یاریگای فرایبۆرگدایە

هەروەها یانەی لایپزیک بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بوروسیا دۆرتمۆندی بردەوە، بەو ئەنجامەش “ڤێستیڤالییەکان” چانسی گرتنی لووتکەی خولەکەیان لەدەستدا.

لە چێوەی یارییەکانی سبەینێ یەکشەممە، یانەی فرایبۆرگ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر بەرامبەر بوروسیا مونشنگلادباخ یاریی دەکات، بە ئەنجامی بردنەوە و یەکسانبوون فرایبۆرگ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئەڵمانیا دەگرێت.

 

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

بایرن میونشن 2-2 شتوتگارت

هۆفنهایم 4-1 ماینز

لایپزیک 3-0 دۆرتمۆند

ئینتراخت فرانکفۆرت 0-1 ڤۆلفسبۆرگ

هێرتا بەرلین 2-2 بایەر لیڤەرکوزن

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی گەنجەكەی حاجیاوا لە سوریاوە گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

ناپۆلی 1-0 سپیزیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share