کریستیانۆ لە ژووری جلگۆڕینەکان وتارێکی مێژوویی داوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئولی گۆنار سۆڵشایەر ئاشکرایکردووە، پێش ڕووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتارێکی مێژوویی خوێندووەتەوە و ورەی یاریزانانی بەرزکردووەتەوە.

سۆڵشایەر بە “زە سەن”ی ڕاگەیاندووە، “وتارەکەی کریستیانۆ ئارام و لەهەمان کاتدا بەهێزبوو، یاریزانان زۆریان پێخۆشبوو کاتێک گوێبیستی وتەکانی بوون”.

بەوتەی ڕاهێنەرەکە، کریستیانۆ وتویەتی، “لەبەر دوو هۆکار گەڕامەوە بۆ مانچستەر یونایتد، یەکەم لەبەرئەوەی یانەکەم خۆشدەوێت، دووەم لەبەرئەوەی حەزم بەو ئەقڵیەتی بردنەوەیەیە لەناخی یانەکەوە هەڵدەقوڵێت”.

هەروەها وتویەتی ،”ئەگەر دەتانەوێت سەرکەوتن تۆماربکەن، دەمەوێت یانەکەتان لەناخی دڵتانەوە خۆشبووێت، پێویستە نان بخۆن و بخەون و بجەنگن لەپێناو مانچستەر یونایتد، یاریدەکەیت یان نا، پێویستە هانی هاوڕێکانتان بدەن و هەموو وزەی خۆتان بەگەڕبخەن، من تەنها بۆ بردنەوە لێرەم، بردنەوە دڵخۆشمان دەکات، دەمەوێت دڵخۆشبم، ئێوە هەمووتان یاریزانی ناوازەن و متمانەم پێتانە، ئەگەر هەموو وزە و توانای خۆتان بەگەڕبخەن هاندەران پاڵپشتیتان دەکەن، دەمەوێت تەنها ئەقڵیەتی بردنەوە بونیادبنێن، کە ئەو کارەمانکرد دوای وازهێنانیش بەردەوامدەبێت، ئەم کۆمەڵە یاریزانەش باڵادەستی نیشاندەدات، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا بەوشێوەیەمان کردووە”.

کریستیانۆ لەدوای ئەم وتانە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و مانچستەر یونایتد بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە ببات.

بابەتی پێشتر

دوای نزیکەی 200 ساڵ ناوچەی میرنشینەکەی پاشای کۆرە کرایە ئیدارەی سەربەخۆ

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆز پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share