ئەو یاریزانانەی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 نرخیان دەبێتە بێبەرانبەر

لە هاوینی 2021 چەندین یاریزانی گەورە و ناودار بۆندەکانیان کۆتاییدێت و نرخیان دەبێتە بێبەرانبەر

کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانا و ناودار ئامادەنەبوون بۆندەکانیان لەگەڵ یانەکانیان نوێبکەنەوە، لە هاوینی 2021 نرخی گواستنەوەیان دەبێتە بێبەرانبەر و دەتوانن پەیوەندی بە هەر یانەیەکی دیکەوە بکەن.

ئەگەر هەوڵی کۆکردنەوەی پێکهاتەیەک لەم کۆمەڵە یاریزان بدرێت، ڕەنگە ببنە بەهێزترینی ئەوروپا و جیهان.

بەپێی یاسای کارپێکراوی (فیفا) بەناوی یاسای بۆسمان، یاریزانان دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکانیان دەتوانن بێبەرانبەر و بەبێ ڕێگری هیچ یانەیەک، مامەڵە و دانوستاندن لەگەڵ یانەیەکی دیکە بکەن، لەدوای ڕێککەوتن لەسەر مافە یاسایی و داراییەکانیان، ڕاستەوخۆ دەتوانن درێسی یانەی نوێ بپۆشن.

ئەمانەش کۆکراوەیەکن لەو یاریزانانەی بۆندەکانیان تاوەکو ئێستا نوێنەکراوەتەوە و لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت.

  • لیۆ مێسی (بەرشلۆنە)

  • جیانلویجی دۆناروما (میلان)

  • داڤید ئالابا (بایرن)

  • مێمفیس دیپای (لیۆن)

  • جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم (لیڤەرپوڵ)

  • هاکان چالهانگلو (میلان)

  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مان سیتی)

  • فلۆریان تاوڤین (مارسیلیا)

  • ئەنخێل دی ماریا (پاریس)

  • ئیریک گارسیا (مان سیتی)

  • جولیان دراکسلەر (پاریس)

  • موسا ماریکا (پۆرتۆ)

  • هێنریک میخیتاریان (ڕۆما)

  • خوان بێرنات (پاریس)

  • نیکۆلا ماکسیمۆڤی (ناپۆلی)

  • لوکاس ڤاسکێز (ڕیاڵ)

  • ئیلسەید هیسای (ناپۆلی)

  • سێرجیۆ ڕامۆس (ڕیاڵ)

  • فابیان شار (نیوکاسڵ)

  • ئیدینسۆن کاڤانی (مان یونایتد)

  • ڕاین بێرتراند (ساوزامپتن)

  • جیرۆم بواتینگ (بایرن)

بابەتی پێشتر

جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵدا

بابەتی دواتر

ئۆپیک: عێراق دووەم وڵاتە زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی ڕابردوودا زیادکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share