وازدەهێنێت؟ بەیل سوپرایزێکی بۆ ڕیاڵ ئامادەکردووە

گاریس بەیلی وێڵزی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پەیامێکی نهێنی و نەزانراو ئاڕاستە دەکات و گومان لەسەر بەردەوامبوونی دروستبووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بە لێدوانێکی چەند ڕۆژی ڕابردووی گاریس بەیل کردووە، کە دەڵێت، “لە کۆتایی وەرزدا بڕیارێک دەدەم سوپرایز دەبێت”.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەو سوپرایزەی شەمەندۆفێرەکەی وێڵز باسی دەکات، وازهێنانە لە یاریکردنی تۆپی پێ بەشێوەیەکی یەکجارەکی، چونکە لە ساڵانی کۆتایی بە درێسی یانەی شاهانەوە چێژی یاریکردنی لەدەستداوە و یاریزانەکە تەنها بە یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی وێڵز هەست بە بەختەوەری و ئارامی دەکات.

مارکا نوسیویەتی، دوای گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ گاریس بەیل کردووە و دووپاتیکردووەتەوە، هاوشێوەی ڕابردوو ڕێزی بۆ یاریزانەکە هەیە، بەڵام نازانێت دووبارە بەیەکەوە دەستبەکاردەکەنەوە یاخود نا.

لە بەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، جوناسان بارنێت لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە جەختی لەوەکردووەتەوە، کە لێدوانەکانی بەیل مەبەست لێی وازهێنان نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
زیاتر ببینە

کومان وه‌ڵامی لاپۆرتا ده‌داته‌وه‌: شتێک ڕوویداوه‌، زۆر قسه‌یکرد

ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ڕۆناڵد کومان به‌توندی وه‌ڵامی دواین لێدوانه‌کانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یدایه‌وه‌ و دووباره‌ کێشه‌کانی…
Total
0
Share