سێرجیۆ ڕامۆس هەنگاوێک لە پاریسەوە دوورە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە بکات.

ڕۆژنامەکانی “as” و کۆرێری دێلۆ سپۆرت ئاشکرایانکردووە، چەندین یانەی گەورەی وەک مانچستەر یونایتد و سیتی و ڕۆما خواستیان لەسەر گواستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆس بووە، بۆ ئەم مەبەستەش بۆندیان پێشکەشکردووە، بەڵام یاریزانە مێژووییەکەی ڕیاڵ تەواوی ئەو ئۆفەرانەی ڕەتکردووەتەوە و بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بکات.

بەپێی سەرچاوەکان، لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری پاریس سەرکەوتو بووە لە قایلکردنی یاریزانەکە، باشترین بۆندی پێشکەشکردووە، گفتوگۆی نێوان جەمسەرەکانیش بەرەوپێش چوون و هێندە نەماوە ڕێککەوتنێک بکەن.

کۆرێری دێلۆ سپۆرت نوسیویەتی، ڕامۆس هەنگاوێک لە پاریسەوە دوورە، لەنێو سەرجەم یانە داواکارەکان ئەو یانەیەی هەڵبژاردووە و بۆندەکەی نزیکە لە واژووکردنەوە.

بابەتی پێشتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم و شای ئوردن بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

جەیمس ڕۆدریگێز پێشکەشی سێ یانە کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share