یوڤانتۆس لە فرۆشتنی یاریزانانیدا شکستیهێناوە و پارەی کیێزای بۆ کۆنابێتەوە

یوڤانتۆس
یوڤانتۆس

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی فیدریکۆ کیێزا پێویستی بە زیاتر لە 50 ملیۆنە و تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ئەو بڕە لەڕێگەی فرۆشتنی یاریزانانیانەوە کۆبکەنەوە.

چەندین سەرچاوەی ئیتاڵی لە نێوانیاندا سکای سپۆرت ئاشکرایانکردووە، کە لە ئێستادا بەڕێوبەرانی یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی فیدریکۆ کیێزای ئەستێرەی یانەی فیۆرنتینا دەستپێکردووە، یانە مۆرەکەی ئیتاڵیا داوای زیاتر لە بڕی 50 ملیۆن دەکات و لە بەرانبەردا بەڕێوبەرانی بیانکۆنێری داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێک دەکەن، بەهۆیەوە یاریزانەکە درێسی یوڤی بە شێوەی خواستن دەپۆشیت.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ماتیۆ دی چیلیۆ ڕەتیکردووەتەوە یانەی یوڤانتۆس ڕووە و سێڵتیک بەجێبهێڵێت، لە کاتێکدا یانە سکۆتلەندییەکە شکستیهێناوە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی ئامادەنییە یانەی یوڤانتۆس بەجێبهێڵێت، دوگلاس کۆستای بەرازیلییە کە نرخەکەی لە 40 ملیۆن یورۆ زیاترە، ناوبراو ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری موچەی ساڵانەی شەش ملیۆن ببێت و ڕوو لە یانەی وڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی بکات.

کۆستا دووپاتیکردووەتەوە، تەنها لە یەک حاڵەتدا کۆتایی بە بۆندەکەی دەهێنێت، ئەویش ئەگەر یانەی داواکار یەکێکبێت لە زەبەلاحەکانی ئەوروپا.

لەلایەکی دیکەوە سامی خزێرەی ئەڵمانی بەهەمان شێوە ڕەتیکردووەتەوە بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و تاکە یاریزان دانیێلی ڕوگانییە، کە بە خواستن (بەبڕی 1.5 ملیۆن یورۆ) ڕوویکردووەتە ستاد ڕینس.

بەهۆی هەڵوێستی ئەم یاریزانانەوە، ئیدارەی خانمە پیرەکە نەیتوانیوە بڕی گونجاو بۆ گواستنەوەی کیێزا کۆبکەنەوە.

سکای سپۆرت جەختیکردووەتەوە، بەهۆی شکستی یوڤی لە فرۆشتنی یاریزانەکانی دووبارە ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەشی یانەی فیۆرنتینا کردووە، سەرەتا بڕی 10 ملیۆن یورۆ پێشکەشدەکەن و بە خواستن بۆ وەرزێک سوود لەتواناکانی کیێزا وەردەگرن، بەو مەرجەی وەرزی داهاتوو بڕی 50 ملیۆن یورۆ بۆ واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی ببەخشرێتە یانەی فرۆشیار.

بابەتی پێشتر

ئەفسانەی ئارسیناڵ: یونایتد و پاریس و چەندین یانەی دیکە داوایانکردوم، بەڵام..

بابەتی دواتر

هالاند: ئەم حەوت هێرشبەرە لە من باشترن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ لەسەر مباپی ناوەستێت

پرۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید زۆر لە هەڵسوکەوتەکانی مباپی بێزار بووە. ئەو پڕۆگرامە باس لەوە…
Total
0
Share