ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم و شای ئوردن بڵاوكرایەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شای ئوردن په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد و دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان باسكرد‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، له‌ كۆشكی حوسه‌ینییه‌ له‌ عه‌ممان، پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه”‌.

هه‌روه‌ها هەردوولا دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان باسكرد و شا عه‌بدوڵڵا پشتگیریی ئوردونی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ پێویستیی پته‌وكردن و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی گشتگیردا بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و توندڕه‌وی و كاری هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو بواره‌كانی جێی بایه‌خی هاوبه‌شدا هاریكاری له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختی له‌ گرنگیی به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن كرده‌وه”‌.

بابەتی پێشتر

زەریاب

بابەتی دواتر

سێرجیۆ ڕامۆس هەنگاوێک لە پاریسەوە دوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share